بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگ بەشێوەیەكی كاتی ، ئەتلەتیكۆ میوانی ئەلاڤێسە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگ بەشێوەیەكی كاتی ، ئەتلەتیكۆ میوانی ئەلاڤێسە

 

 لەسەر یاریگای میندیزۆ رۆزا لەكاتژمێر 3:00 ئێوارە یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید دەبێتە میوانی ئەلاڤێش ، ئەتلەتیكۆمەدرید خاوەنی 14 خاڵەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدواین یاری بەسەركردایەتی لویس سوارێز بردنەوەی بەرامبەر خیتافی تۆمار كرد.

ئەتلەتیكۆمەدرید كار بۆ ئەوە دەكات ئەنجامەكانی بەرەو باشتر ببات و ئاستی خۆی بەرز بكاتەوە چونكە تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و چاوەڕوانی زیاتری لێ دەكرێت.

بۆ ئەم یارییە جیوفری گۆندۆگیای فەرەنسی دەگەرێتەوە پێكهاتەی تیپەكە پاش ئەوەی بەشداری لە مەشقە بە كۆمەڵیەكان كردەوە، هەرچی خۆرخی كوكیە بەتەنها مەشقەكانی ئەنجامداوە پێشبینی ناكرێت بتوانێت بەشداری بات، هەریەك لە تۆماس لیمار بەهۆی پێكان و جواو فلیكس بەهۆی سزادانەوە ناتوانن بەشداری لە یارییەكە بكەن.

سیمیۆنی راهێنەر بەر لەیارییەكە گوتی :" ئامانجمان بەدەست هێنانی سێ خاڵە دەمانەوێت درێژە بە ركابەری بدەین و بەلای كەمەوە پارێزگاری لە پلەی دووەم بكەین".

هەرچی یانەی ئەلاڤێشە خراپترین ئاستی پێشكەش كردووەو لە پێنج یاری پێنج دۆرانی هەیەو پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیەش هەوڵ دەدات كۆتایی بە ئەنجحامە خراپەكان بهێنێت و دەست بە ئەنجامی باش بكات، تەنها یەك گۆڵی تۆمار كردووەو 11 گۆڵی لێ تۆمار كراوە.

هه‌واڵی گرنگ