ئەمرۆ ریال مەدرید تووشی ئەركە زەحمەتەكە دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ ریال مەدرید تووشی ئەركە زەحمەتەكە دەبێتەوە

 

لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە یارییەكانی جەولەی حەفتەمی لالیگا یانەی ریال مەدرید میوانداری ڤیاریال دەكات.

ریال مەدرید خاوەنی 16 خاڵەو پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو تا ئێستا پێنج بردنەوەو بەرامبەر بوونێكی هەیەو لەدواین چوار یاریش لەسەر یەكتر بردنەوەی بەدەست هێناوە، دواین بردنەوەشی بەرامبەر ریال مایۆركا بوو.

ریال مەدرید خاوەن بەهێزترین هێڵی هێرشبردنەو 21 گۆڵی تۆمار كردووە، بەڵام بەرگرییەكی لاوازی هەیەو هەشت گۆڵی لێ تۆمار كراوە، لەسەر ریال مەدرید پێویستە لەپاڵ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردن زیاتر گرنگی بە ، بەرگری بدات و ئاستی بەرز بكاتەوەو گۆڵی زیاتری لێ تۆمار نەكرێت.

بۆ ئەم یارییە ریال مەدرید لەتوانای چەند یاریزانێك بێ بەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن ئەوانیش بریتین لە دانی سیبایۆس و فێرلاند مێندی و گاریس بێل و مارسیلۆ و دانی كارفاخال و تۆنی كروس.

ئەنشلۆتی راهێنەر هەوڵ دەدات بەشداری نەكردنی ئەو یاریزانانە كاریگەری لەسەر ئاستی تیپەكەی دروست نەكات و بتوانن ئەنجامێكی باش تۆمار بكەن و درێژە بەسەركەوتنەكان بدەن.

كارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە ئامادەیی تیپەكەی رایگەیاند و گوتی :" تیپەكەمان بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادەیە،لەسەرمان پێویستە ئاستی بەرگری تیپەكەمان بەرز بكەینەوە،ڤیاریال تیپێكی بە ئەزمونە،رێكخستنی باشیان هەیە لە یاریگا ، یارییەكەی گرنگە دەمانەوێت بەباشی لە یاریگا بەدیار بكەوین".

هەرچی یانەی ڤیاریالە خاوەنی حەفت خاڵە لە پێنج یاری پلەی 12می ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراویشی هەیە، دوای چوار بەرامبەر بوونی لەسەریەك لە جەولەی رابردوو یەكەمین بردنەوەی لەم وەرزە تۆمار كرد،ئەم یانەیە دەیەوێت درێژە بەسەركەوتنەكان بدات ئەگەرچی دەزانێت ئەركی ئاسان نیە چونكە ریال مەدریدی ئەم وەرزە لەچاو وەرزی رابردوو جیاوازە.

 

هه‌واڵی گرنگ