بە ئامادەبوونی جیرۆ، ئەمرۆ میلان دەبێتە میوانی سبیزیا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە ئامادەبوونی جیرۆ، ئەمرۆ میلان دەبێتە میوانی سبیزیا

 

لەسەر یاریگای ئەلبەرتۆ بیكۆ لەكاتژمێر 4:00 ئێوارە یاری كردنەوەی جەولەی شەشەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی میلان و سبیزیا ئەنجام دەدرێت.

میلان خاوەنی 13 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوەو لەدواین یاری بردنەوەی بەرامبەر فینیزیا بەدەست هێناوە، میلان ئاستێكی بەرزی لەم وەرزە پێشكەش كردووەو هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ئەم وەرزە نازناوەكە بباتەوە پاش ئەوەی لەوەرزی رابردوو پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

بۆ ئەم یارییە ئۆلیڤیە جیرۆ دەگەرێتەوە پێكهاتەی میلان بەڵام دیارنیە لە پێكهاتەی سەرەكی دەبێت یاخود یەدەگ دەبێت، كالابریاش دەگەرێتەوە پێكهاتەی سەرەكی، هەریەك لە زلاتان ئیبراهیمۆفیچ و ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی و میسیاس بەهۆی چاك نەبونەوەیان لە پێكانەكانیان بەشداری ناكەن.

هەرچی سبیزیایە خاوەنی چوار خاڵەو پلەی 17می ریزبەندی گرتوەو لەدواین یاریش لەیاریگای خۆی بە یۆڤینتۆس دۆراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ