دەنگمان پێ مەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەنگمان پێ مەدەن

 

 

- ئەگەر گەندەڵیمان کردووە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر براکوژی و خەڵکمان کوشتووە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر فایل و بندیوارمان هەیە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر ئیمزامان لەسەر مانەوەو زۆر کردنی ژمارەی حەشدی شەعبی کردووە لە بەغدا دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر بەدەم هەژارو نەدارو بێنازان و بێوەژنان و پیرو پەککەوتەو گەنج و جەوان و ووردو درشتانەوە نەچووینە دەنگمان پێ مەدەن.

-ئەگەر پلەو پۆستمان نەکردۆتە قوربانی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیمان لەپێناو کۆتاییهێنان بە پاوەن خوازی و تاک ڕەوی دەسەڵات دا دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر پیاوی ئەولاو یانیش ئەملاین دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر سیخوڕو سەربڕو ژێر بڕین دەنگمان پێ مەدەن

-ئەگەر لە کاتی ئیهانه کردنی ئایین و جوێن دان بە پێغەمبەری ئاخر زەمان صلی اللە علیە وسلم هەڵوێستمان نەبووەو داکۆکیمان لە کەلتورو ئایین و ژین و ژیاری کوردەواری نەکردووە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر لەبەغدا داکۆکیمان لەمافی جوتیاران و قوت و موچەو بودجەی فەرمانبەران نەکردووە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر چووینەتە لای مالیکی و عەبادی و داوای بڕینی موچەی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستانمان کردووە دەنگمان پێمەدەن.

- ئەگەر حەشدو جەیش و جاشی بێگانەمان هاوردەی خاکی خۆمانکردووە لە سەدا 51ی خاکی هەرێممان تەسلیمی حەشدی شەعبی کردووە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر لە هەڵوێستە نەتەوایەتییەکان دا کەمتەرخەمیمان کردووە دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر وەزیری کارەباو دەیان پلەو پۆستمان نەکردۆتە قوربانی لەپێناو نەچەمینەوە بۆ جووت دەسەڵات دەنگمان پێ مەدەن

- ئەگەر حیزبی بنەماڵەو مشەخۆرو سفرە دڕین دەنگمان پێ مەدەن.

- ئەگەر خزمەتکردنی ئێوەمان کردۆتە موزایەدەی سیاسی و تەنها لەکاتی هەڵبژاردنەکان ئێوەمان لەبیرە دەنگمان پێ مەدەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ