شایەتی بدەن لەبەر خوا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شایەتی بدەن لەبەر خوا

ڕەئی من بۆ دەنگدان لەڕابوردو ئێستاو داهاتوشدا ئەوەیە کەلە قورئانی پیرۆزو کەلامی خوای تعالی دا جل جلالە بەیانی کردوەو دەفەرموێ (... وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ...) واتە شایەدی بدەن بۆ خوا ، یان لەبەرخوا ..

- واتە چۆن فەرمانی کردوە بەنوێژکردن بەم ئایەتە کە دەفەرموێ نوێژ ئەنجام بدەن ( وأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة واركعوا مع الراكعين )

- ئاواش بەهەمان وشەی واقیموا فەرمانی کردوە بە شاهیدی دان و شایەتی یەکەش ئەبێ بۆ خوای تعالی بێت نەک مەصڵەحەتی دنیایی و پارە ، وە لەدەرەنجامدا هەرکەسێ ئەوەنەکا ،، واتە شایەدیەکی بەحەقی لابێت و ئەدای نەکا ئەوا خوای تعالی دەربارەی دەفەرموێ :
.... فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ۗ ... ئەوا ئەوکەسە لەدڵەوە تاوانباروگوناهبارە ..
چونکە پێش ئەوە فەرمان دەکا کەشاهیدی مەشارنەوە و کەتمانی مەکەن ( وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ۚ وَمَن يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ) ٢٨٣ البقرە
کەوابو هەرکەسێ شاهیدیەکی حەقی لابێت و ئەدای نەکا یاخود نەیڵێ ، ئەوا ئەوکەسە هەرلەدڵیەوە کەئەوشاهیدیە حەقەی تیا حەشارداوە تاوان و گوناهبارە ..

تائێرە واتاو مانای ئایەتە پیرۆزەکان تەواو انجا بابێینەوە مەبەستەکە :-
من حەقم نی یە تۆ کێ و چی بە حەق و شیاو ئەزانی و کێش بە ناحەق و نەشیاو .. مەوضوعەکە لێرە ئەحزاب و کاندیدەکانیانە ، تۆ کەزۆر نیگەرانی و باوەڕت نە بەپڕۆسەکە و نەبەکەس نیەو نەماوە ، بەڵام شەرعەن هەر ئەبێ بڕۆی شاهیدیەکەت بدەی .. چۆن ؟ ئابەم شێوە : تۆ زۆر بێ تاقەتی لەوەزعەکەو باوەڕیشت نەبەکەس نەبە پڕۆسەکە نەماوە ، بەڵام خۆ هەرئەبێ ڕێگری بکەی لەوەی کە دەنگەکەت بەناڕەوا بەکارببرێت .. بۆیە دەڕۆی دەنگەکەت تەلەف و باطل ئەکەیتەوە بەوەی کە بیسوتێنی ، بە ئاگر نااا? .. بەڵکو بەوەی کە مۆرەقەڵەمەکە لەهەمویان بدەی، ئەوکات بۆ هیچ کەس هەژمار ناکرێ و لەکاتی جەردی دەنگەکانا بەپوچەڵ حساب ئەکرێ .. ئەوکات تۆ بۆقیامەتی خۆت واتە تۆ شاهیدیت داوە کە هیچ کەس بەکەڵک نایەت و باوەڕت پێی نیە ، ئیتر وایە یان نا ؟ واللە اعلم .. ئیتر نەک لەماڵ دانیشی و بڵێی من حەقم نیە ، نەوەڵا چاک حەقت هەیە ، چونکە کەناڕۆی دوبارە بەوە بەشدارەبی لەتەزویرو لەهەرچی دزیو تاوان و گەندەڵیا هەیە کە ئەودەنگەی تۆی بۆ براوەو بەکارهێنراوە ، چونکە ناوت لەوێ هەیە ... هەرقەناعەتیش ناکەی بابمێنێ بۆ قیامەت ، لەوێ بۆت مەعلوم ئەبێ.

هه‌واڵی گرنگ