کێشەی بەرشلۆنە لەچی دایە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کێشەی بەرشلۆنە لەچی دایە ؟


بەرشلۆنە یەکێکە لەباشترین یانەکانی جیهان ، کاتێک باسی پاڵێوراوەکان دەکرێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان ، دەبێت راستەوخۆ باسی یانەکەی هەرێمی کەتالۆنیا بکرێت .
بەرشلۆنە بەدرێژایی مێژوو خاون چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ بوە ، بۆیە دۆراندنی بەئەنجامێکی گەورە لەدەرەوەی پێش بینیەکانە بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دوایدا بەهۆی یاری کردنی میسی سوارێز و نیمار چەندین ئەستێرەی تر ، بەڵام ئەم وەرزە باڵێکی MSNشکێندرا زۆرێک پێیان وایە رۆیشتنی نیمۆ بۆ پاریس سان جێرمان کاریگەری نەرێنی دەبێت ، سەد لەسەد لەگەڵ ئەو بۆ چونەم . 
کێشەی بلوگرانە لە چی دایە 
یەکەم ؛ کێشەی کارگێری 
بەرشلۆنە بەدەست لاوازی کارگێری یانەکەی دەناڵێنێت ، بروام وایە بارتۆمیۆ یەکێکە لەسەرۆکە شکست خواردوەکان ، ئەم سەرۆکە ماوەی دوو مێرکاتۆیە نەیتوانیوە ، هیچ گرێبەستێکی گەورە ئێمزا بکات ، بەتایبەت هێرشبەری سەرە رم و بۆ ئەوەی رکابەرێکی بەهێزی سوارێز بێت ، وە تا ئێستا شکستی هێناوە لە ئێمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک بۆ ئەوەی جێگرەوەی نیمار بێت.
دوەم ؛ کێشەی بەرگری 
بەرگری بەرشلۆنە کێشەیەکی سەرەکی ئەویانەیە ، ئەگەر وردبینەوە ، دوای واز هێنانی پیۆل لەیاری کردن و رۆیشتنی دانیال ئەلفێش تۆکمەیی لەم هێڵە بەدی ناکرێت، ئەگەرچی یانەکە خاوەن ماسکیرانۆ و ئۆمتیتە لەدڵی بەرگری و سیرجیۆ رۆبەر تۆ و فیدالە لەلای راست ، بەڵام یاری نەکردنی رۆبەرتۆ کێشەکانی تەواو قول کردۆتەوە ، هەر دوای رۆیشتنی پیول بەرشلۆنە لەسەر دەستی ئیشبیلە لە یەک یاری چوار گۆلی لێ تۆمار دەکرێت لەجامی سوپەری ئەوروپی ، بەهەمان ئەنجام بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەدۆرێت ، بەبروای من لەسەر فالفێردی پێویستە بەرلەوەی چارەسەری شوێنی نیمار بکات ، پێویستە چارەسەری هێڵی بەرگری بکات .
کێشەی سێیەم هێلی زەخیرە 
ئەگەر بۆ بەرشلۆنەی سەردەمی پیپ گواردیۆلا و تیتۆ ڤیلانۆڤابگەڕێینەوە ،ئەو یانەیە خاوەن زەخیرەکی باش بوو دوو پێکهاتەی هەبوو جگە لەوەش ناوەراستی ئەویانە تۆکمەو بەهیز بوو، لەجام و خول بەدوو پێکهاتەی جیاواز یاریان دەکرد ،هیلی ناواراست چاڤی هیرنادێز و ئەنێستا و بۆ سکوێسی لە خۆ گرتبوو توانیبویان ببنە دیوارێک بۆ هێڵی بەرگری ، بەڵام ئێستا بۆسکوێس تاکە سواری نێو گۆرەپانە ،ئەگەرچی ئەنێستا و راکیتیچی لەگەڵە ، بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنی ئەنێستا و نەبوونی یاریزانێکی یەدەگی بەتوانا وای کردوە بۆشایی دروست بێت، لەوانە بپرسن ئێستا ئاردا تۆران و گۆمێزی هەیە ، بەڵام بەبروای من ئەم دوو یاریزانە شایستەی ئەوە نەبون لەیانەیەکی گەورەی وەک بەرشلۆنە یاری بکەن ، چونکە لەبەرشلۆنە هەڵە کردن قەدەغەیە و وەرزی رابردوو بینیمان ئەم دوو یاریزانە روو بەروی چ رەخنەیەک بونەوە .

هه‌واڵی گرنگ