رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایدەگەینێت ، من پیم وایە دوای پشووێكی زۆر, توانیمان سێ هەل بۆ خۆمان برەخسێنین ، ناكرێت ئەوەندە هەلەكان لەدەست بدەین، ئەمرۆ مەترسیمان بۆ ژیانی خۆمان دروست كرد ، بەختمان هەبوو كە لەرووی بەرگرییەوە نایاب بووین ، بەڵام دوای كاتژمێرێك لەیاریكردن دەبوو 3 تا 4 گۆڵ تۆمار بكەین.
لەدوای بردنەوەیان لەیانەی دینامۆكیڤ, كۆمان رایگەیاند :" ئێمە بەهەموو شێوەیەك بۆ كلاسیكۆ ئامادەین، دەمانەوێت سەركەوتن تۆمار بكەین ، كارمان لەسەر كردووە و ئامادەكاریمان كردووە ئیتر بۆچی كلاسیكۆ نەبەینەوە؟".
وتیشی : " فاتی و ئەگوێرۆ لەیەكتر تێدەگەییشتن ، ئانسۆ و كۆتینهۆ ماوەی (45) خولەك بەیەكەوە یاریان كرد ، پێم وایە هێشتا كاتی زیاتریان دەوێت بۆ ئەوەی لەیاریگا لەیەكتر تێبگەن".
دەشڵێت ، من دەزانم كە هاندەران بێزارن و یاریگا بەجێدەهێڵن ، چونكە منیش وەك ئەوان بیر دەكەمەوە ، بەڵام ئێمە دەبێت ئارام بین بۆ ئەوەی بەرەو رێگایەكی دروست برۆین.
لەكۆتایی وتی : " من دڵخۆشم بەوەی لەیارییەكە روویدا ، بەشێوەیەكی زیندویی یاریمان كرد ، باش بووین و توانیمان هەل دروست بكەین، ئێمە لەیانەیەكین پێویستە هەموو یارییەكانی ببەینەوە ، ئێمە پاڵەپەستۆی زۆرمان لەسەرە".