نازم شێخانى
یانه‌ى ریال مه‌درید به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست بهیاریهكانى وه‌رزى (2017-2018)بكات ، توانى هه‌ردوو نازناوى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا له‌سه‌ر حسابى مانچسته‌ر یونایتد و جامى سوپه‌رى ئیسپانى له‌سه‌ر حسابى به‌رشلۆنه به‌ده‌ست بهێنێت ، وا بریاره به‌ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م یارى له یاریگاى ریازۆر پاڵه‌وانى خولى لالیگا یه‌كه‌م یارى له‌وه‌رزى نوىَ به‌رامبه‌ر دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا ئه‌نجام بدات .
ئه‌گه‌رچى ریال مه‌درید له مێركاتۆى هاوینه‌دا دوو یاریزانى پێشه‌وه‌ى له ده‌ستدا ئه‌وانیش ئه‌لفارۆ مۆراتا بۆیانه‌ى چێلسى و ماریانۆ دیاز بۆیانه‌ى لیۆن ،بهلاَم له دوویارى رابردوو به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه سه‌لماندى خاوه‌ن هێرشبه‌رێكى به‌هێز و له دوو یاریدا توانى پێنچ گۆل تۆمار بكات ، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و یانه‌یه پشت بههێرشبهر نابه‌ستێت بۆگۆل تۆمار كردن ،به‌ڵكو (18)یاریزانى مێره‌نگى رۆلیان هه‌بووه له‌تۆمار كردنى گۆل له‌وه‌رزى رابردوو ،ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى بىَ وێنه‌یه ،ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژماره‌كانى گۆلى ئه‌و یانه‌یه بكه‌ین ،یاریزانانى مه‌له‌كى له (68)یاریدا گۆل تۆمار بكه‌ن واته له‌هه‌ر یاریه‌ك گۆلێكیان تۆمار كردوه .
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه خاڵى به‌هێزى ئه‌و یانه‌یه زۆره ،بهبرواى من ریال مه‌درید خاوه‌ن سىَ خاڵى به‌هێزه ئه‌مه‌ش واى كردووه ده‌ست ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر تۆپى پىَ ئه‌وروپى و ئیسپانى .
خاڵى یه‌كه‌م : هێلى ناوه‌راست
كاتێك باس له باشترین یاریزانى هێلى ناوه‌راستى جیهان ده‌كه‌یت ،ئه‌وا پێویسته باس له ناوه‌راستى ریال مه‌درید ده‌كه‌یت ،ئه‌و یانه‌یه خاوه‌ن یاریزانان تۆنى كروس و لۆكا مۆدریچ و كاسمیرۆیه ، له هه‌مان كاتدا كۆفاسیچ و سیبایۆس و ئیسكۆ سىَ یاریزانى ترن له هێلى یه‌ده‌گى مێره‌نگى دان ،هه‌رئه‌مه‌ش واى كردووه ئه‌و یانه‌یه كێشه بۆركابهرهكانى درووست بكات و نه‌توانن به‌ئاسانى له‌نێو گۆره‌پانى ریال مه‌درید یارى بكه‌ن .
خاڵى دووه‌م :به‌هێزى پێكهاته‌ى ریال مه‌درید
ریال سه‌لماندویه‌تى خاوه‌ن دوو پێكهاته‌ى جیاوازه ،ئه‌گه‌ر چى لههرزى رابردوو زۆربه‌ى كاته‌كان به‌دوو پێكهاته ده‌بیندرا ،بهلاَم له‌جامى سوپه‌رى ئیسپانیا ریال سه‌لماندى پێكهاته‌ى یه‌ده‌گى هیچى له پێكهاته‌ى یه‌كه‌م كه‌متر نیه ، له‌یارى گه‌رانه‌وه ریال بهبىَ كاسمیرۆ و ئیسكۆ و رۆناڵدۆ و بێل یارى كرد ، پشتى به‌سه‌ت به ئه‌سینسۆ و فاسكوێز و كۆفاسیچ ،ئه‌مه‌ش واى كرد به‌درێژایى یارى توانى كۆنترۆلى یاریگا بكات ،به‌تایبه‌ت له گێمى یه‌كه‌م بهرشلۆنهتووشى شۆك بوو ، هه‌روه‌ك پیكى ده‌ڵێت ئیمه تووشى شۆك بووین كاتێك بینیمان ریال بهسىَ هێرشبه‌ر یارى ده‌كات ، هه‌رزوو مێره‌نگى توانى تۆرى تیرشتیگن بهه‌ژێنێت و ئه‌ركى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا قورس بكات .
خاڵى سێیه‌م : زێدان توانى نێو ماڵى مه‌دریدیه‌كان یه‌ك بخاته‌وه
زێدان له مانگى یه‌نایه‌رى ساڵى (2016)مه‌شقى یانه‌ى مێره‌نگى وه‌رگرت و شوێنى رافا بنیتزى گرته‌وه ، زیزۆ ئاشكراى كرد ئامانجى سه‌ره‌كیمان گه‌رانه‌وه‌ى هانده‌رانه بۆ‌نێو یاریگا و یه‌ك خستنه‌وه‌ى ژوورى خۆگۆرینى یاریزانهكانیهتى ،له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا توانى ئه‌م كاره بكات و نازناوى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بكاته دیارى له‌سه‌ر حسیابى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، له‌وه‌رزى رابردوو توانى نازناوى خولى ئیسپانى و چامپیۆس لیگ به‌ده‌ست بهێنێت ببێته یه‌كه‌م راهێنه‌ر له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا دوو نازناوى ئه‌وروپى له‌سه‌ر یه‌ك بباته‌وه،یه‌ك جه‌سته‌یى واى له یاریزانانى ریال مه‌درید كردووه ئێستا خه‌ون به‌بردنه‌وه‌ى شه‌ش نازناو ببینن ،ئه‌گه‌رچى له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته ،بهلاَم بهبرواى من بۆ تیپێكى وه‌ك ریال مه‌درید كه‌خاوه‌ن هیچ كه‌م و كورتیه‌ك نیه له هێله‌كانى ئه‌وا پارێزگارى كردن له‌نازناوه‌كان ئه‌سته‌م نابێت .
ئه‌گه‌ر باسى خاڵى به‌هێ.ى ریال بكه‌یت ،ئه‌وا پێویسته چاوێك به‌خاڵه لاوازه‌كانى ئه‌و یانه‌یه بخشێنیته‌وه ، ریال هه‌روه‌ك یانه‌كانى جیهان به‌ده‌ست دابه‌زینى ئاستى ده‌ناڵێنێت له هه‌ندێك كاتدا ،به‌تیابه‌ت له‌و یاریانه‌ى كه له ژێر فشاردا نین به‌به‌رارود له‌گه‌ڵ یاریه كۆتایهكان ،ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین له‌یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا دوور له‌سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كان به‌رامبه‌ر یۆفانتۆس ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد توانى بهچوارگۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ،بهلاَم زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌نێو یاریگاى خۆى به‌رامبه‌ر لاس پالماس یه‌كسان ده‌بێت بهسىَ گۆل ،له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى جامى سوپه‌رى ئیسپانیا له برنابیۆ به‌تایبه‌ت له گێمى دووه‌م ئاستی دابه‌زى و ئه‌مه‌ش واى كرد بۆشایى بۆیاریزان میسى و هاورێكانى درووست بێت و فشار له‌سه‌ر گۆلى كیلۆر نافاس درووست بكات .
ریال مه‌درید به چ پلانێك یارى ده‌كات ؟
ئه‌گه‌رچى یانه‌ى مێره‌نگى تا ئێستا گرێبه‌ستى گه‌وره‌ى ئیمزا نه‌كردووه و دوو یاریزانى گرنگى له پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى له ده‌ستدا ئه‌وانیش ئه‌لفارۆ مۆراتا بۆچێلسى و خامیس رۆدریگز بۆیانه‌ى بایره‌ن میونخ ،بهلاَم كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر پلانى سه‌ره‌كى زێدان نابێت، چونكه زیزۆ توانى هه‌یه به‌چوار پلانى جیاواز یارى بكات جگه له‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌یه سیسته‌مى نۆر ه جىَ به‌جى َبكات له پێكهاته‌كه‌ى یانه‌كه‌ى .
پلانى یه‌كه‌م : راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى به پلانى جێگریى(4-3-3) یارى ده‌كات به‌م شێوه‌یه :
گۆلچى / كیلۆر نافاس
به‌رگرى / مارسیلۆ ، رامۆس ، فاران ، كارفخال
ناوه‌راست / كاسمیرۆ ، مۆدریچ ، كروس
هێرشبه‌ر / رۆناڵدۆ ، بێل ، بنزیما
پلانى دووه‌مى زێدان (3-5-2) به‌م شێوه‌یه
گۆلچى / نافاس
به‌رگرى / رامۆس ، فاران ، ناچۆ
ناوه‌راست / كارفخال ، مۆدریچ ، كاسمیرۆ ، كروس ، مارسیلۆ
هێرشبه‌ر / رۆناڵدۆ ، ئیسكۆ
وه پلانى سێیه‌مى زێدان (4-4-2)
بۆگۆلچى / نافاس
به‌رگرى / كارفخال ، فاران ، رامۆس ، مارسیلۆ
ناوه‌راست / مۆدریچ ، كاسمیرۆ ، ئیكۆ ، كروس
هێرشبه‌ر / رۆناڵدۆ ، بنزیما
وه پلانی چواره‌مى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى (4-2-3-1)به‌م شێوه‌یه
گۆلچى / نافاس
به‌رگرى / كارفخال ، فاران ، رامۆس ، مارسیلۆ
ناوه‌راست / كاسمیرۆ ، كروس
ناوه‌راستى پێشه‌وه / بێل ، ئیسكۆ ، رۆناڵدۆ
هێرشبه‌ر / بنزیما