لاوانی عێراق گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لاوانی عێراق گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا

 

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پلەی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای بەدەست هێناو خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاش ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە فەڵەستینی بردەوە.

عبدالرزاق قاسم بەلێدانی سزا لەخولەكی 19 گۆڵی یەكەمی بۆ عێراق تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات،لەخولەكی 71 ئەزهەر عەلی گۆڵی دووەمی عێراقی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش عێراق بووە خاوەنی نۆ خاڵ و بووە پاڵەوانی كۆمەڵەی یەكەم خۆی گەیاندە یاری كۆتایی بریاریشە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 6:00 ئێوارە لەیاری كۆتایی بەرامبەر بە لوبنانی پاڵەوانی كۆمەڵەی دووەم لەسەر یاریگای مەدینەی نێودەوڵەتی لەشاری بەغداد بەرامبەر یەكتر یاری بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ