لە خولی نایابی عێراق لە دهۆك هەولێر میوانداری قوەجەوییە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە خولی نایابی عێراق لە دهۆك هەولێر میوانداری قوەجەوییە دەكات

ئەمرۆ یارییەكانی جەولەی 13می خولی نایابی یانەكانی عێراق بەئەنجامدانی چەند یارییەك دەست پێ دەكات و یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای دهۆك میوانداری قوەجەوییە دەكات.

هەولێر بەهۆی سزادانی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ پێنج یاری ئەم یارییە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات، هەولێر لەكاتێكدا ئەم یارییە ئەنجام دەدات بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەم وەرزە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە تاریق جەرایای راهێنەری تونسی لە ئەركی راهێنەرایەتی دوورخستەوە.

ئێستا ئەم یانەیە خاوەنی هەشت خاڵەو پلەی 17می ریزبەندی گرتوەو لەم وەرزە تەنها یەك بردنەوەی هەیە، ئەم یانەیە پێویستی بە، بەدەستهێنانی بردنەوە هەیە تا خۆی لە ناوچەی دابەزین رزگار بكات.

هەرچی قوەجەوییەیە خاوەنی 25 خاڵەو پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە، جەوییەی خاوەن نازناو كار بۆ ئەوە دەكات ئەنجامەكانی بەرەو باشی ببات، هەوڵ دەدات كێشەكانی هەولێر بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بردنەوەی بەرامبەر تۆمار بكات، یارییەكەش كاتژمێر 2:00 دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ