زەورا لە ركابەرییەكانی خولی عێراق دوو خاڵی دیكەی لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زەورا لە ركابەرییەكانی خولی عێراق دوو خاڵی دیكەی لەدەستدا

 

لەسەر یاریگای فەیحا لەیارییەكانی جەولەی 13می خولی نایابی یانەكانی عێراق هەردوو یانەی مینا و زەورا بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

گێمی یەكەم بە، بەرامبەر بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 48 مەهدی كامل گۆڵی یەكەمی بۆ زەورا تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە چوار خولەك حەمزە هادی ئەحمەد گۆڵی بەرامبەری بۆ مینا تۆمار كردەوە یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، زەورا بە 29 خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو یارییەكی دواخراویشی هەیە، میناش بە هەشت خاڵ پلەی 17می گرتوە.

لەیارییەكی تردا لەسەر هەمان یاریگا هەردوو یانەی نەفتی بەصرەو نەفتی وەسەت بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 65 ئەحمەد جەلال گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی نەفتی بەصرە تۆمار كرد، پاشان لەخولەكی 87 موهەنەد عەبدول رەحیم كەرار گۆڵی بەرامبەری بۆ نەفتی وەسەت تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەیەكسان بوون بەم ئەنجامە كۆتایی هات، نەفتی وەسەت بە 29 خاڵ پلەی دووەمی گرتوەو نەفتی بەصرەش بە 21 خاڵ پلەی حەفتەمی گرتوە.

لەسەر یاریگای سامەراش ، هەردوو یانەی سامەرا و دیوانیە بەرامبەر بوون، لەیارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون و دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵیان لەدەستدا، هیچ كام لە تیپەكان سەركەوتوو نەبوون لە تۆمار كردنی گۆڵ ، یارییەكەش بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش سامەرا بە چوار خاڵ پلەی 20می كۆتایی گرتوەو دیوانیەش بە شەش خاڵ پلەی 19می ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراویشی هەیە.

لەسەر یاریگای میسانیش یانەی نەجەف بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە نەفتی میسانی بردەوە، گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 74 برۆنۆ لیما گۆڵی یەكەمی بۆ نەجەف تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە حەفت خولەك سوفیان تەلال تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، بەم بردنەوەیەش نەجەف بووە خاوەنی 23 خاڵ پلەی شەشەمی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ