یانەی نەورۆز سەركەوتنێكی كوشندەی بەسەر یانەی نەجەفی میواندار تۆماركرد بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێی بردەوە ، لەو یارییەی لەسەر یاریگای نەجەفی نێودەوڵەتی لەیارییەكانی گەڕی (14)ـی خولی نایابی عێراق رووبەرووی یەكتربوونەوە.
كۆنترۆڵی یاری بۆ نەجەف و ئەنجامیش بۆ یانەی نەورۆزبوو ، یانەی میواندار لەیارییەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد ، بەڵام نەورۆز خۆراگربوو.
گۆڵی یارییەكە كەوتە دواین دوو خولەكی یارییەكە كاتێك بلال موبارەك گۆڵی سەركەوتنی بۆ یانەی نەورۆز تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش یانەی نەورۆز خاڵەكانی خۆی بۆ (13) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی (14)ـی ریزبەندی گرتووە.