لە یارییەكانی جەولەی 16می خولی نایابی یانەكانی عێراق لەسەر یاریگای صناعە، یانەی زاخۆ خاڵێكی بەدەست هێنا بەگۆڵێك بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ صناعە بەرامبەر بوون.
ئەسیر صالح لەخولەكی 34 گۆڵی پێشكەوتنی بۆ صناعە تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە بەكۆتایی هات، لە خولەكی 63 لۆكاس سانتۆس گۆڵی بەرامبەری بۆ زاخۆ تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، زاخۆ بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ پلەی حەفتەمی ریزبەندی گرتوەو صناعەش بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ پلەی 10می گرتوە.