لەخولی نایابی عێراق زاخۆ لە سامەرای بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی نایابی عێراق زاخۆ لە سامەرای بردەوە

 

یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی برۆنۆ ئۆلیڤێرا سەركردایەتی یانەی زاخۆی كرد بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی گرنگ كاتێك لە یارییەكانی جەولەی 18می خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە سامەرای بردەوە.

زاخۆ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر براوە بوو، گۆڵەكەش لەخولەكی 86 برۆنۆ ئۆلیڤێرا تۆمار كرد.

یانەی سامەرا بەسەرپەرشتی راهێنەر سامر سعید نەیتوانی بەئەنجامێكی باش لە یاریگا بچێتە دەرەوەو جارێكی تر بەردەوامیدا بە شكستەكان و بە چوار خاڵ پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە،هەرچی یانەی زاخۆیە پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوە بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ بە جیاوازی چوار خاڵ لە چوار گۆشەی زێرین دوورە، لە یارییەكەش نزیكەی 15 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەبوو، ئەمەش زۆرترین ژمارەی ئامادەبووانی هاندەرانە لە یاریگای سامەرا دوای یاری بەرامبەر شورتەی پێشەنگ.

 

هه‌واڵی گرنگ