یانەی بەرشلۆنە بریاریداوە رای خۆی لەبارەی گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا بگۆرێت و پەیوەندی بە پرێمەرلیگ بكات بۆ ئەوەی هێڵی پێشەوەی بەهێز بكات.
رۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لەبری گواستنەوەی مۆراتا پەیوەندی بەیانەی ئەرسناڵ بكات بۆ ئەوەی ئەستێرەیەكی گابۆنی بگوازێتەوە ریزەكانی.
سەرچاوەكە دەڵێت ، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆند لەگەڵ بێر ئۆبامیانگ بگوازێتەوە كامپ نو دۆخی یاریزانەكەش لەئێستادا بقۆزێتەوە.
هەریەكە لەیانەكانی یوڤینتۆس و میلان و مارسیلیا و پاریس سان جێرمان و ئیشبیلیە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەستێرە گابۆنییەكە بگوازنەوە ریزەكانیان.