فەرمی ... رانێری لە پۆستەكەی دوورخرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمی ... رانێری لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

 

یانەی واتفۆردی ئینگلیزی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە گرێبەستی کلاودیۆ ڕانێری ڕاهێنەری یانەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە و لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

یانەکە ئاشکرایکردووە، هۆکاری دوورخستنەوەی ڕانێری خراپبوونی ئەنجامەکانی یانەکەیان بوە لە خولی نایابی ئینگلتەرا و لە ئێستادا بە 14 خاڵ لە پلەی 19ی خولەکەدایە.

یانەکە سوپاسی ڕانێری دەکەن کە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە راهێنەرایەتی یانەکەیانی لە ئەستۆ گرتوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستوە لە وێستگەی داهاتوویدا.

ڕانێری لە 14 یاریدا ڕاهێنەری یانەی واتفۆردی کرد لەم وەرزەدا، تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە لەگەڵ یەک یەکسانبوون و 11 شکست و کۆتا بردنەوەی یانەکەش لە پریمەرلیگ لە مانگی 11ی 2021دا بوە.

هه‌واڵی گرنگ