لە ڕکابەرییەکانی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا ، هەڵبژاردەى مەغریب بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەى مالاوی بردەوە.
سەرەتا مهانگۆ لە خولەکی حەوت مالاوی بەگۆڵی یەکەم پێشخست، بەڵام لە خولەکی 45دا نەسیری ئەنجامەکەى بۆ مەغریب یەکسانکردەوە، پێش ئەوەى لە خولەکی 70 حەکیمی گۆڵی دووەم و بردنەوەى بەخشیە مەغریب.
لە یارییەکی تری هەمان قۆناغ سەنیگال بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە کاپ ڤێردی بردەوە.
بەو ئەنجامانەش مەغریب و سەنیگال گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە بەرامبەردا مالاوی و کاپ ڤێردی ماڵئاواییان کرد.