تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئیرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی دۆرتمۆند توشی پچڕانی ماسولکەیی بووە، کە هەر بەو هۆیەوە نەیتوانی دوایین یاری یانەکەی لە خولی ئەڵمانیا تەواوبکات و لە خولەکی 63دا یاریگای بەجێهێشت.
دۆرتمۆند لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر پێکانەکەی هالاند، وردەکاری لەسەر پێکانەکەی بڵاونەکردووەتەوە و تەنیا ئاماژەی بەوەکرد، کە کێشەی ماسولکەیی هەیە.
دۆرتمۆند باسی لەوەشکردووە، هێرشبەرە لاوەکەی پێویستی بە پشکنینی زیاتر هەیە لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا، بۆ زانینی کاریکەری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکاندا.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش پچڕانی ماسولکەیی هالاند ناچاردەکات نزیکەی شەش هەفتە لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.