ئەمرۆ كلاسیكۆی نێوان ئێران و عێراق بەرێوەدەچێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ كلاسیكۆی نێوان ئێران و عێراق بەرێوەدەچێت

 

هەڵبژاردەی عێراق شەر لەگەڵ هیواكانی خۆی دەكات بۆ ئەوەی بگاتە كۆتاییەكانی مۆندیالی قەتەر ، ئەمەش پاش ئەو ئاستە خراپە لە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی (2022) پێشكەشی كرد.

عێراق لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەكان بۆ یەك یاریش نەیتوانی دڵی هاندەرانی خۆش بكات ، لەماوەی شەش یاری نەیتوانی هیچ یارییەك بباتەوە ، لە (4) یاری یەكسانبوو ، لەدوو یاریشی دووچاری دۆراندنبوو.

عێراق لە دۆخێكی خراپ تێپەر دەبێت ، وێرای گۆرانكاری لە ستافی بەرێوەبردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

هەڵبژاردەی عێراق هیوای لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی گرووپەكەیەتی بۆ ئەوەی سەری بخات بۆ یارییەكانی پاشكۆ ، لە ئێستاشدا بە كۆكردنەوەی (4) خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە.

كێبركێ لەگەڵ هەریەكە لە ئیماراتی خاوەن شەش خاڵ و لوبنانی خاوەن پێنج خاڵ دەكات ، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو پلەیە بەدەستبهێنێت كە هیواكانی نوێ دەكاتەوە.

عێراقییەكان لە تۆماركردنی گۆڵیش هەژارانەبوون ، تەنها (3) گۆڵیان تۆماركرد ، لەبەرامبەردا پێشوازیان لە (9) گۆڵ كرد ، ئەو هەڵبژاردەیە لە قۆناغی یەكەم توانی بە ئاستێكی بەرز بەدیار بكەوێت ، بەڵام ئەمجارە رووبەرووی ئێران دەبێتەوە لەیارییەك كە بەكلاسیكۆ ناسراوە.

لە ڕاگەیاندراوێكدا یەكەی كارگێڕی هەڵبژاردەی عێراق هەواڵی دوورخستنەوەی پێنج یاریزانی لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەر بەرامبەر ئێران بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیاند كە بریتین لە سەعد ناتق و ناتق خامس و یاسر قاسم و مناف یوسف و ئەمجەد عەتوان.

لە ڕاگەیاندراوەكەشدا هاتووە سێ لە یاریزانانی هەڵژباردەكە كە لە كیشوەری ئەوروپا یاری دەكەن و لە فرانس زیا‌و و موهەند جیهاز و ئەمیر مەعماری گەیشتووەنەتە تارانی پایتەختی ئێران و پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەوە دەكەن.

لەلایەن خۆشییەوە یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند سكاڵایان پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا كردووە تیایدا داوایان كردووە پشكنینی كۆرۆنا بۆ تەواوی شاندەكە ئەنجامبدرێتەوە.

ئەو یەكێتییە دەڵێت ئێمە سكالای فەرمیمان لەسەر سەرپەرشتیاری یارییەكەی ئێمە و ئێران تۆماركردووە ، داوامان كردووە لێكۆڵینەوەی لەگەل بكرێت.

هەڵبژاردەی ئێرانیش لەسەرووی ریزبەندی هەڵبژاردەكانەوە گۆرانی بۆ مۆندیال ئامادەدەكات ، خاوەنی (16) خاڵە و بەبردنەوەی ئەم یارییە راستەوخۆ دەگاتە كۆتاییەكان ، بەجیاوازی 2 خاڵ پێش هەلبژاردەی كۆریای باشوور دێت.

هه‌واڵی گرنگ