ئەمرۆ بەرازیل لەكیتۆ میوانی ئیكوادۆرە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ بەرازیل لەكیتۆ میوانی ئیكوادۆرە

 

هەڵبژاردەی بەرازیل بە دەروونێكی ئارام دەچێتە ركابەرییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی لە كیشوەری ئەمریكای باشوور دوای ئەوەی چەند جەولەیەك پێش ئێستا گەیشتنی بەكۆتاییەكانی مۆندیالی قەتەر مسۆگەركرد.

هەڵبژاردەی بەرازیل لەیارییەكانی پاڵاوتن رووی لە شاری كیتۆ كردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر.

یارییەكە لەسەر یاریگای رۆدریگۆ باس لە پایتەختی وڵات بەرێوەدەچێت ، بەرپرسانی تەندروستی و وەرزشی ئیكوادۆر رێككەوتن لەسەر ئەوەی یارییەكەیان بەرامبەر بەرازیل بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوەبچێت ، ئەمەش بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەو ولاتە.

یەكێتی تۆپی پێی ئیكوادۆر داوای كردبوو رێگەیان پێبدرێت 60% ژمارە بلیتەكانی یاریگا بفرۆشن وەك چۆن لەیاری بەرامبەر ڤەنزویلا ئەم ژمارەیەی هاندەران ئامادەبوون ، بەڵام ئەمجارە رێگەیان پێنەدرا و وەزارەتی تەندروستی ئیكوادۆری پێی وایە دۆخی وڵاتەكە باش نییە بۆ ئامادەبوونی هاندەران.

پێشتر لە 50%ی ژمارەی بلیتەكانی ئەم یارییە فرۆشراوە بۆیە یەكێتی تۆپی پێی ئیكوادۆر بڵاوی كردۆتەوە لەماوەیەكی نزیكدا تەواوی پارەكە بۆ هاندەران دەگەرێننەوە.

هەڵبژاردەی بەرازیل پێشەنگی هەڵبژاردەكانی گرتووە خاوەنی (35) خاڵە و لەدوای ئەنجامدانی 13 یاری خاوەنی (11) سەركەوتنە و تەنها لە (2) یاری یەكسانبووە ، تا ئێستا لەسەر دەستی هیچ هەڵبژاردەیەك تووشی دۆراندن نەهاتووە.

هەرچی ئیكوادۆرە پلەی سێیەمی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی گرتووە ، خاوەنی (23) خاڵە لەدوای 7 بردنەوە و 2 یەكسانبوون و 5 دۆراندن.

یاریزانانی ئیكوادۆر توانیویانە لەماوەی (13) یاری 23 گۆڵ تۆمار بكەن ، بەڵام 13 گۆڵیان لێ تۆماربكرێت.

بردنەوەی ئەم یارییە لەلایەن ئیكوادۆر هەڵبژاردەكە دەگەینێتە كۆتاییەكانی مۆندیالی قەتەر ، لەلایەن خۆشییەوە شاندی هەڵبژاردەی بەرازیل بەتەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە ، پێشتر یانەی ریال مەدرید داوای لەو هەڵبژاردەیە كردبوو رێگە بە چەند یاریزانێك بدەن كە لەریزەكانی مێرنگی یاری دەكەن گەشتی ئیكوادۆر نەكەن و یاوەری تیپەكە بكەن لەجامی شای ئیسپانیا ، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل داواكارییەكەی رەتكردەوە و رایگەیاند هەریەكە لە كاسیمیرۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و میلیتاو و رۆدریگێز لەگەڵ هەڵبژاردەكە دەبن و لە مەدرید نامێننەوە.

هەڵبژاردەی بەرازیل لەسەر دەستی تیتی راهێنەر باشترین ئاست پێشكەش دەكات ، ئەم هەڵبژاردەیە لەسەر ئاستی پاڵاوتنەكان تامی دۆراندنی نەكردووە و بەهێزترین پاڵێوراویشە بۆ ئەوەی مۆندیالی قەتەر بباتەوە ، خاوەن پێكهاتەیەكی لاوە و یاریزانەكانی لەئاسمانی ئەوروپا هاوشێوەی ئەستێرە دەدرەوشێنەوە.

هه‌واڵی گرنگ