لەخولی پلە دوو ، پێنجوێن لە پەیامی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلە دوو ، پێنجوێن لە پەیامی بردەوە

 

لە خولی پلەدووی تۆپی پێی كوردستان و لەیاریگای یانەی سەیدسادق و لەیاریەكی دواخراودا هەردوو یانەی پەیامی هەڵەبجەو یانەی پێنجوێن بەیەك گەیشتن ، لەخولەكی 26 پێنجوێن گۆڵی یەكەمی تۆماركرد .

لەهەردوو گێمی یاریەكەدا پەیام هەوڵیدا بۆ تۆماركردنی گۆڵ و چەندین هەلی گۆڵكردنی لەدەستدا .

هەرچی یانەی پێنجوێنیشە لەلایەك پارێزگاری لەگۆڵەكەی لەلایەك و هێرشی پێچەوانەشی بۆسەر گۆڵی پەیام ئەنجامدا بەڵام بێ ئاكام بوو ، یاریەكە بەوگۆڵە كۆتایی هات و پێنجوێن توانی سێ خاڵی یاریەكە بۆخۆی مسۆگەركرد.

لەكۆمەڵەی هەڵەبجە یانەی پەیام تائێستا دوو یاری ئەنجامداوە یاریەكی یاكسان بووە و یاریەكیشی دۆڕاندوەوخاوەنی یەك خاڵە.

یانەی پێنجوێنیش لە دوویاری یاریەكی دۆڕاندەو ئەم یاریەشی بردەوەلە یانەی پەیام و خاوەنی 3خاڵە.

هه‌واڵی گرنگ