رامۆس بۆ ئامادەبوونی بەرامبەر ریال مەدرید شەری كات دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رامۆس بۆ ئامادەبوونی بەرامبەر ریال مەدرید شەری كات دەكات

 

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی پاریس سان جیرمان كێبركێ لەگەڵ كات دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت لەیاری بەرامبەر یانەی ریال مەدرید ئامادەبێت.

لەیارییەكانی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە (15)ـی مانگی داهاتوو هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان رووبەرووی یەكتردەبنەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی روونی كردۆتەوە ، سێرجیۆ رامۆس دەیەوێت توانای جەستەیی خۆی بدۆزێتەوە پێش ئەوەی كاتی یارییەكەیان بێت بەرامبەر ریال مەدرید.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ، رامۆس خۆی بۆ یارییەكە ئامادە دەكات دەیەوێت بژاردەیەك بخاتە بەردەستی پۆكیتینهۆی راهێنەر بۆ ئەوەی لەیارییەكە پشتی پێ ببەستێت.

هه‌واڵی گرنگ