یانەی ئیشبیلیە پێشوازی لە بۆندێكی نوێ دەكات و دەیەوێت یاریزانێكی یانەی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەكانی.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی روونی كردۆتەوە یانەی ئیشبیلیە دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئیسكۆی ئیسپانی واژۆ بكات و یاریزانە مەدریدییەكە بكاتە ئەندەلووسی.
سەرچاوەكە دەڵێت ، پێشتر ئیسكۆ لە ژێر سەرپەرشتی لۆپیتیگی كاری كردووە و ئەو راهێنەرەش دەیەوێت یاریزانەكە بۆ لای خۆی بگوازێتەوە.
بۆندی ئیسكۆ لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێدێت ، یاریزانەكەش دەیەوێت بەخۆرایی بچێتە ئەو یانەیەی كە خۆی دەیەوێت ، بۆ ئەمەش ئیشبیلیە نزیكترین یانەیە.