بنزیمە دوو هەفتە لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بنزیمە دوو هەفتە لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە

 

كەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری ڕابردووی یانەكەی بەرامبەر ئێلچی لە خولی ئیسپانیدا دوای 20 خولەك بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاندوە، كۆتا پشكنینی موگناتیسی بۆ پێكانەكەی كەریم بنزیمە كراوە لە پێناو دیاریكردنی ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانەكە لە یاریگاكان.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردوە، هێرشبەرە فەرەنسیەكە بەردەوام دەبێت لەسەر وەرگرتنی چارەسەرەكانی پزیشكەكانی یانەكەی و دەیەوێت لە نزیكترین كاتدا بەشداری یارییەكان بكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە دڵنیاییەوە دووركەوتنەوەی بنزیمە لە یاریكردن زۆر ناخایەنێت بە ئەگەری زۆرەوە تەنیا 10 ڕۆژ دەبێت، پزیشكەكان دەیانەوێت تا پێش یاریەكەی ئەتلەتیك بلباو لە جامی شای ئیسپانیا چاكی بكەنەوە.

ڕونیشیكردوەتەوە، ئامانجی كارلۆ ئەنچیلۆتی یانەی شاهانە ئامادەكردنی كەریم بنزیمەیە بۆ یاریە گرنگەكەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كە بڕیارە لە 15ی شوباتی داهاتوودا بەڕێوەبچێت و نایەوێت پێش ئەو یاریە سەركێشی بە هێرشبەرەكەیەوە بكات.

هه‌واڵی گرنگ