دوای کۆبوونەوەی لێژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1️⃣ دوا ئاگاداری بۆ یانەی وەرزشی چەمچەماڵ بە کۆنتڕۆڵ کردنی یاریگا و جەماوەرەکەی، بە هۆی گرفتەکانی یاری نێوان چەمچەماڵ و دەربەندیخان و دووبارە بوونەوەی گرفتەکان ، بە پێچەوانەوە تووشی سزای تووند دەبن .
2️⃣ پەڵپی یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن لە سەر یانەی پەیام، لە قۆناغی کۆتایی گەڕی یەکەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان. بەهۆی دەرچوون لە ڕێنمایی یەکان لە لیستی یاریزانان، بڕیاردرا بە هەژمارکردنی ئەنجامی 3 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی خەڵاتی پێنجوێن.
3️⃣ پەڵپی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریزانی یانەی برایەتی ( تیپی لاوان) عامڕ عارف رەتکرایەوە ، بە هۆی درووستی ناو و تەمەنی دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت پێداویستیەکانی یاسایی یە .
3️⃣ بەهۆی گرفت و کێشە و دووبارە بوونەوەی کۆنتڕوڵ نەکردنی جەماوەر و یاریگا بڕیاردرا دوو یاری داهاتووی یانەی شێروانە لە خولی نایاب لەیاریگای خۆی بەبێ ئامادە بوونی جەماوەر بەڕێوەبچێت، لە ئەگەری دروست بوونی هەر کێشە و گرفتێک بە پێچەوانەوە سزای تووندتر دەدرێن .
4️⃣ لە یاری نێوان دەربەندیخان و زاخۆ لە خولی نایاب، بە هۆی دەرچوونی یاریزانی یانەی دەربەندیخان ( هەردی محمد نەجیب) ژمارە ( 5 ) لە گیانی وەرزشی و هەڵسوکەوتی نا وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە :
ێ_ دوورخستنەوەی یاریزان ( هەردی محمد نەجیب ) ژمارە ( 5 ) لە یانەی دەربەندیخان بە یاری نەکردن بۆ تیپەکەی تاکۆتایی وەرزی خولی نایاب 2021 _ 2022.
ب _ پێ بژاردن یاریزانی ناوبراو بە بڕی 250,000 دووسەت و پەنجا هەزار دینار.
لێژنەی رێککاری و سزادان