لەیاری بەرامبەر هەولێر زەوڕا لە توانای چەندین یاریزان بێ بەش دەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەیاری بەرامبەر هەولێر زەوڕا لە توانای چەندین یاریزان بێ بەش دەبێت

 

یانەی زەورا ئاشكرای كرد بەر لەیاری تیپەكەی بەرامبەر هەولێر لە جەولەی 27ی خولی نایابی یانەكانی عێراق كە بریارە لەسەر یاریگای فەرەنسی هەریری لە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت چەندین یاریزانی تیپەكە بەشداری ناكەن.

عبدالرحمان رەشیدی كارگێری یانەی زەورا رایگەیاند پشكنینە پزیشكیەكان ئاشكرایان كردووە مەهدی كامل توشی گرژبوونی ماسولكە هاتوەو پێویستی بە 10 رۆژ پشوو هەیە ئینجا دەگەرێتەوە تیپەكە، حەیدەر ئەحمەدیش لەیاری هەولێر بەشداری ناكات لەیاری رابردوو بەرامبەر نەفتی میسان توشی پێكان بوو".

گوتیشی :" هەرسێ یاریزان مازن فەیاز و عەباس قاسم و ئەحمەد حەسەن مكنزی بەهۆی سزادانەوە بەشداری ناكەن.

ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەی زەورا پاشەكشەی كردووەو لەخولی نایاب لەدواین پێنج یاری هیچ بردنەوەیەك و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە، بۆیە كارگێری یانە بریاریداوە چەند رێ و شوێنەك بەرامبەر یاریزانەكان بگرێتە بەرو سزایان بدات بەهۆی ئەوەی لە ئاستی هونەری خۆیان نینە.

زەورا لە ئێستادا پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتوە بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لەلایەن ڕاهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ سەرپەرشتی دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ