لەخولی نایابی عێراق هەولێر لە زەوڕای بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی نایابی عێراق هەولێر لە زەوڕای بردەوە

 

لە درێژەی یارییەكانی جەولەی 27ی خولی نایابی یانەكانی عێراق لەسەر یاریگای خۆی هەولێر میوانداری زەورای كرد، لەیارییەكەش هەولێر بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر براوە بوو.

گێمی یەكەم لەخولەكی چوار مەڕوان حوسێن تاكە گۆڵی بردنەوەی تۆمار كرد لەدوای ئەوەش هەردوو یانە دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵیان لەدەستدا، یاریزانانی زەورا هەوڵیاندا ئەنجامەكە بەرامبەر بكەنەوەو هەولێریش گۆڵی تری لەدەستداو پارێزگاری لە گۆڵەكەی كرد، ئەمەش بردنەوەی دووەمی لەسەریەك بوو هەولێر بەدەستی هێناو بردنەوەی نۆیەمین بوو لەم وەرزە تۆماری كرد بەم بردنەوەیەش بووە خاوەنی 35 خاڵ بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندی سەركەوت،زەوراش بە 46 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ