ئەمرۆ پاڵەوانی خولی پلە یەكێ عێراق ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ پاڵەوانی خولی پلە یەكێ عێراق ئاشكرا دەكرێت

 

 

دوای گەیشتنیان بە ریزی یانە نایابەكانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو، هەردوو یانەی حدوود و كەربەلا یاری كۆتایی خولی پلەیەكی عێراق بۆ ئەم وەرزە لەسەر یاریگای شەعب لە شاری بەغداد ئەنجام دەدەن.

لەم وەرزەی خولی پلەیەكی یانەكانی عێراق یانەكان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كرابوون، لەهەر كۆمەڵەیەك 12 یانە بەشدارییان كردبوو، یارییەكانیش بەشێوەی چوون و هاتن بەرێوەچوون پاڵەوانی هەر كۆمەڵەیەك راستەوخۆ سەركەوت بۆ ریزی یانە نایابەكان.

لە كۆمەڵەی یەكەم یانەی حدوود بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ بووە پاڵەوان ، ئەم یانەیە 11 بردنەوەو هەشت بەرامبەر بوون و دوو دۆڕانی هەبوو،هێرشبەرانی 32 گۆڵیان تۆمار كردوو 12 گۆڵیشی لێ تۆمار كرا.

لە كۆمەڵەی دووەمیش یانەی كەربەلا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ بووە پاڵەوان، كەربەلا 13 بردنەوەو هەشت بەرامبەر بوون و یەك دۆرانی هەبوو،هێرشبەرانی 33 گۆڵیان تۆمار كردوو 13 گۆڵی لێ تۆمار كرا.

لە هەر كۆمەڵەیەك چوار یانە بۆ ریزی یانە پلەدووەكان دابەزین، لە كۆمەڵەی یەكەم یانەكانی مەصافی جنوب و مرور و سوق شیوخ و عەلەم دابەزین، لە كۆمەڵەی دووەمیش یانەكانی حوسێن و شەرگات و گازی باكور و بابل بۆ پلەدوو دابەزین،لە هەر كۆمەڵەیەكیش حەفت یانە لە ریزی یانە پلە یەكەكان بۆ وەرزی داهاتوو مانەوە.

لەم وەرزەی خولی پلەیەكی عێراق دوو سێ یانەی كوردستانی بەشدارییان كردبوو، پێشمەرگەی سلێمانی لە كۆمەڵەی دووەم تا دواین جەولەكان ركابەری كرد و پلەی سێیەمی بەدەست هێنا نەیتوانی بگاتە خولی نایاب و لە خولی پلەیەك مایەوە، هەرچی گازی باكورە لە شاری كەركوك بۆ پلەدوو دابەزی.

لە كۆمەڵەی یەكەمیش دهۆك بەشدار بوو ئەم یانەیە سەرەتایەكی باشی هەبوو بەڵام لە جەولەكانی كۆتایی پاشەكشەی زۆری كردوو پلەی دووەمی بەدەست هێناو لە پلە یەك مایەوە.

ئەمشەویش پاڵەوان لە نێوان حدوود و كەربەلا دیاری دەكرێت،دواین وەرز كە حدوود لە خولی نایاب یاری كردووە وەرزی 2020-2021 بوو دابەزی بۆ پلە یەك بەڵام بە خێرایی سەركەوتەوە، هەرچی كەربەلایە دواین لە 2017-2018 لە ریزی یانە نایابەكان یاری كردووەو زۆری پێچوو تا گەڕایەوە ریزی یانە نایابەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ