ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەرسیتی 5 - 1 واتفۆرد) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەرسیتی 5 - 1 واتفۆرد) ببینە

 

بە سوپەر هاتریكی گابرێیل خیسۆسی بەرازیلی ، مانچستەرسیتی بە پێنج لە واتفۆردی بردەوە لەركابەرییەكانی جەولەی 34ی پرێمەرلیگ لە پێشەنگی یانەكان مایەوە.

گابرێیل خیسۆس لەخولەكی چوار گۆڵی یەكەمی بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 23 گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی واتفۆرد لەلایەن حەسەن كامارا لەخولەكی 28 تۆمار كرا، دواتر رۆدریگۆ هێرناندیز لەخولەكی 34 گۆڵی سێیەمی سیتی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە چوار خولەك گابرێیل خیسۆس بەلێدانی سزا بووە خاوەنی هاتریك، دوای چوار خولەكی تریش گابرێیل خیسۆس بووە خاوەنی سوپەر هاتریك، بەم بردنەوەیەش مانچستەرسیتی لە پێشەنگ بووە خاوەنی 80 خاڵ.

هه‌واڵی گرنگ