دێربی مێرسیساید لە بەرژەوەندی لیڤەرپول بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات كاتێك لەسەر یاریگای ئەنفێڵد لە ئیڤەرتۆنی بردەوەو بەردەوامە لە ركابەری كردنی یانەی مانچستەرسیتی بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە.
گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 62 ئەندری رۆبرتسۆن گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە پێنج خولەك دیڤۆك ئۆریجی گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپول تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش لیڤەرپول لە پلەی دووەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 79 خاڵ بەجیاوازی یەك خاڵ لەدوای مانچستەرسیتی پێشەنگ دێت.