یانەی قوەجەوییە بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا كرد لە قۆناغی كۆمەڵەكان پاش ئەوەی لەیاری جەولەی شەشەم و كۆتایی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە مۆمبای هیندی دۆرا.
تاكە گۆڵی یانەی مۆمبای لەلایەن دییگۆ ماوریسیۆ لەخولەكی 31 تۆمار كرا، جەوییە سەرەرای هەوڵەكانی نەیتوانی ئەنجامەكە بەرامبەر بكاتەوە، بەم ئەنجامەش جەوییە بە حەفت خاڵ پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی بەدەست هێناو ماڵئاوایی كرد، مۆمبای بە حەفت خاڵ پلەی دووەمی بەدەست هێنا ئەویش ماڵئاوایی كرد.