لوتكەی پرێمەرلیگ لە جەولەی 36 لەسەر یاریگای ئەنفێڵد بە، بەرامبەر بوونی هەردوو یانەی لیڤەرپول و تۆتنهام بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات و یانەی لیڤەرپول هاتە پێشەنگی یانەكان و دوو خاڵی گرنگیشی لەدەستدا.
گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 56 هیۆنگ مین سۆن گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆتنهام تۆمار كرد ئەمەش گۆڵی ژمارە 20 ئەم یاریزانە بوو پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵكارانی گرتوە، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە 16 خولەك لویس دیاز گۆڵی بەرامبەری بۆ لیڤەرپول تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، لیڤەرپول بووە خاوەنی 83 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكان و تۆتنهامیش بە 62 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتوە.