یاریزانی بەرز كردنەوەی قورسایی عێراقی عەلی عەمار پلەی دووەمی لە پاڵەوانێتی جیهان لە بەدەست هێنا كە ئێستا ركابەرییەكانی لە دورگەی كریت لە یۆنان بەڕێوە دەچێت.
عەلی عەمار لە كێشی 109 كیلۆ گرام بەشداری كرد دوو ملوانكەی زیوی لە نەتر و خەتف بەدەست هێنا،191 كیلۆ گرامی لە نەتر و 168 كیلۆ گرامی لە خەتف بەركردەوە، كۆی گشتی 359 كیلۆگرامی بەرز كردەوە.
ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ بەرز كردنەوەی قورسایی عێراقی، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ئێستادا گرنگی بە بەرزكردنەوەی قورسایی دەدرێت.