بایرن میونخ پێنج ژمارە پێوانەیی تۆماركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ پێنج ژمارە پێوانەیی تۆماركرد

 

 

ركابەرییەكانی وەرزی 2021-2022 لە بۆندس لیگا كۆتایی هات، بایرن میونخ لەدواین جەولە لەگەڵ فۆلفسبۆرگ بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بوو، بایرن میونخ 77 خاڵی بەدەست هێنا ، 24 بردنەوە هەبوو، پێنج یاری دۆراند و لە پێنج یاریش بەرامبەر بوون بۆ جاری دەیەمین لەسەریەك نازناوەكەی بەدەست هێنا، بایرن میونخ لەكاتی بەدەست هێنانی نازناوەكە چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

ژمارەی پێوانەیی یەكەم بایرن میونخ بۆ جاری دەیەمین لەسەریەك نازناوی بۆندس لیگای بەدەست هێنا، بەمەش بووە یەكەمین یانە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا ئەم ژمارە پێوانەیە تۆمار بكات هیچ یانەیەكی تر لە ئەوروپا بەم جۆرە نازناوەكانی لەسەریەك بەدەست نەهێناوە، تەنها یۆڤینتۆس نۆ جار لەسەریەكتر خولی ئیتاڵی بەدەست هێناوە.

ژمارە پێوانەیی دووەم بایرن میونخ لە جەولەی كۆتایی دوو گۆڵی بەرامبەر فۆلفسبۆرگ تۆمار كرد، بەمەش بووە یەكەمین یانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەم وەرزە 49 گۆڵی تۆمار كردووە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی خۆی شكاند كە لەوەرزی 2019-2020 لە دەرەوەی یاریگای خۆی 47 گۆڵی تۆمار كردبوو.

ژمارەی سێیەمی پێوانەیی بایرن میونخ بۆ یاری 81 لەسەریەكتر لە بۆندس لیگا بەبێ وەستان گۆڵی ركابەرەكانی هەژاندووە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی خۆی شكاند كە لە نێوان وەرزی 2012 بۆ 2014 تۆماری كردبوو كاتێك لە 65 یاری لەسەریەكتر گۆڵی تۆمار كردبوو.

ژمارەی پێوانەیی چوارەم بایرن میونخ توانی سەركەوێت بەسەر هەموو تیپەكان ، خاوەن باشترین بەرگریكار و هێرشبەر بوو لە پێشبركێكە، یاریزانەكانی ناگلیسمان 97 گۆڵیان تۆمار كرد، 37 گۆڵیان لێ تۆمار كرا بەهاوبەشی لەگەڵ لایبزیگ بوونە خاوەن بەهێزترین بەرگری لە خولەكە.

دواین ژمارەی پێوانەیی بایرن میونخ لەم وەرزە، پێشكەش كردنی سەرەتایەكی بەهێز بوو لە 10 یاری سەرەتا نۆ بردنەوەی تۆمار كرد، ناگلیسمان بووە باشترین راهێنەر لەمێژووی یانەكە ئەو سەرەتا باشەی هەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ