تین هاگ: دەمەوێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ تیپەكەمان بەردەوام بێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تین هاگ: دەمەوێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ تیپەكەمان بەردەوام بێت

 

ئیریك تین هاگی هۆڵەندی پاش ئەوەی وەك راهێنەری نوێی یانەی مانچستەریۆنایتد دەست نیشان كرا لە ئێستادا كارەكانی خۆی رایی دەكات.

تین هاگ لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاند:" لەمڕۆوە وەك كاری نوێی خۆم دەست بەكار بووم، هەموو تەركیزم بۆ یانەی مانچستەریۆنایتد دەبێت، دەمەوێت شرۆڤەیەكی باش بۆ یانەكە بكەم بۆ ئەوەی یانەكە بە دروستی هەڵسەنگێنین".

گوتیشی:" چەندین یاریزانی باش لە مانچستەریۆنایتد بوونی هەیە،بەڵام لەسەرمان پێویستە كار بكەین بۆ ئەوەی تیپێكی باش و تۆكمە دروست بكەین، رۆناڵدۆ یاریزانێكی گەورەیە و هیوای زۆرە، دەمەوێت ئەم یاریزانە لەگەڵ تیپەكە بەردەوام بێت، تا ئێستا بۆ ئەم یانەیە زۆر گرنگە".

مانچستەر یۆنایتد لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات و تا ئێستا ركابەری دەكات لەسەر گەیشتن بە خولی ئەوروپی.

 

هه‌واڵی گرنگ