هەفتەیەكی سەخت لەلایەك ئیدریسا گای بەرێكرا , بەڵام بەشێوەیەكی گرنگ لەلایەن موسڵمانەكانی جیهان و كەسانی راسترەو پاڵپشتی كرا.
ئیدریسا گای هەڵوێستێكی جوامێرانەی نواند كاتێك بریاریدا بایكۆتی بەشداریكردن لەهەفتەی رابردووی خولی فەرەنسیدا بۆ پاڵپشتیكردن لە هاورەگەزخوازەكان.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەرەكانی جیهان بڵاوبۆتەوە لەلایەك هێرشێكی نارەوا كراوەتە سەر ئیدریسا گای یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەو پێیەی رەتیكردۆتەوە بەشداری لە هەفتەی پاڵپشتیكردنی هاورەگەزخوازەكان بكات ، بەڵام لەلایەكی دیكەشەوە پالپشتییەكی زۆر كرا.
یاریزانە سەنیگالییەكە بەرامبەر یانەی مۆنپیلیە كە تیپەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆماركرد بەشداری نەكرد ، بەمەش تووشی چەندین سزا و راپۆرت بوویەوە.
تۆڕی هەواڵی ئار ئێم سی سپۆرتی فەرەنسی روونی كردۆتەوە ، ئیدریسا گای نەیویستووە درێسی پەلكە زێرینە بپۆشێت كە وەك هێمایەك بوو بۆ پاڵپشتی كردن لە هاورەگەزخوازەكان و كارە بەدرەوشتی و دوور لە بەها مرۆڤایەتی و كۆمەڵگەییەكان.
كاتێك تیپەكە ئامادەكرا بۆ یاری بەرامبەر یانەی مۆنپیلیە و گەشت كردن بۆ هیرولت یاریزانە سەنیگالییەكە لەلیستی گەشتكراوەكان نەبوو.
لەدوای بردنەوەیان لەیانەی مۆنپیلیە, ماوریسیو پۆچەتینیۆی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بە زمانی نهێنییەوە رایگەیاند : " ئیدریسا گای لەگەڵ ئێمەبوو لەگەشتەكە بەڵام لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت بەخۆی بریاریدا بەشداری یارییەكە نەكات , بەمەش كەسی ئازار نەدا.
ئەمە جاری یەكەم نییە كە ئیدریسا گای هەڵوێستێكی جوامێرانە نیشانبدات پێشتریش یاریزانە سەنیگالییەكە لەساڵی رابردوو بەرامبەر یانەی ریمس بەشداری نەكرد ، ئەمەش بەهۆی چارەسەری هەوكردنی ریخەڵۆك و گەدەی.
بابەتی قێزەونی هاورەگەزخوازی لەلایەن چەندین وڵاتەوە بەیاسا پاڵپشتی كراوە , ئەمە جگە لە پاڵپشتیكردنی لەلایەن چەندین رێكخراوی گەورە و وڵاتانی دیكەوە , بەڵام لە كۆمەڵگەی موسڵمانان هەر زوو رەتكراوەتەوە.
پێشتر چەندین یاریزانی موسڵمان لەریزەكانی یانە ئەوروپییەكان رەتیان كردۆتەوە بۆ جارێكیش باسی ئەم بابەتە بكەن و بەردەوام رەتیان كردۆتەوە , پابەندبوون بە رێنماییە ئاینییەكان و پەیرەوكردنی یاسا رێزڵێگیراوەكانی كۆمەڵگە.