یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی راهێنه‌ری نوێی بۆ تیپی تۆپی پێی ده‌ستنیشان كرد، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندام ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه كه كۆنترین یانه‌ی وه‌رزشییه له عێراق، رای گه‌یاند قه‌حتان جسهیر بووه راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق.
قه‌حتان جسهیر له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌ری یانه‌ی ته‌ڵه‌به بوو، دواتر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ئه‌و پێشتر راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه.
هاوكات ئه‌و ده‌بێته پێنجه‌م راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا مه‌شقی یانه‌ی جه‌وییه وه‌ربگرێت، له دوای "ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، رازی شنه‌یشل، موسه‌نا خالید و حه‌كیم شاكر".
له لایه‌كی تر به هۆی كێشه‌كانی یانه‌ی جه‌وییه، به تایبه‌تی كێشه‌ی دارایی، سه‌رۆكی یانه‌كه شه‌هاب جیهاد، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سهوبهڵا و عه‌لی زغیر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی.
جه‌وییه ئێسته له پله‌ی چواره‌می خولی عێراقه و ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی باش نین.
جه‌وییه له گه‌ڕی رابردووی خولی عێراق له یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ.