دوای گه‌یشتنی به ئۆزباكستان هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی له‌سه‌ر یاریگای ناسافی ئۆزباكستانی ئه‌نجامدا وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ یاری یه‌كه‌مین له پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵان كه بریاره له یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوو یارییه‌كانی له ئۆزباكستان ده‌ست پێ بكات.
راهێنه‌ری چیكی میرۆسلاف سوكوبی راهێنه‌ری ئۆڵۆمپی عێراقی رایگه‌یاند كاركردن به‌رده‌وامه‌و یه‌كه مه‌شقه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه تا بۆ یاری یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رامبه‌ر به ئوردن ئاماده‌بین.
سوكوب گوتیشی:" وه‌ك ده‌سته‌ی راهێنه‌ران زانیاری دروستمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان هه‌یه‌و پلانی گونجاو بۆ هه‌ریارییه‌ك داده‌رێژین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكه‌ین له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانمان له به‌شداری كردنه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سعد حافزی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ئۆڵۆمپی عێراقی گوتی :" هه‌ڵبژارده‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان نامۆنین له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راهێنه‌ران ، چاودێری ئاستی هونه‌ری تیپه‌كانمان كردووه‌و شرۆڤه‌ی یارییه دۆستانه‌كانمان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانیان ده‌ست نیشان بكه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه یاریزان وه‌كاع ره‌مه‌زان گوتی :" یاریزانه‌كان وره‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش له پاڵه‌وانێتیه‌كه تۆمار بكه‌ن، یاری ئوردن كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سه‌ركه‌وتن ده‌بێت بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه، ئوردن یه‌كێكه له تیپه باشه‌كانی ئاسیا و ده‌مانه‌وێت تێ‌یان په‌ڕێنین بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپیی عێراق رۆژی یەكەشەممە به هاوڕێیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران گه‌یشته ئۆزباكستان و كوێت گه‌یشته ئۆزباكستان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شان به‌شانی ئوردن و ئوسترالیا و كوێت یاری ده‌كات.
وه‌ك ئاماده‌كاریش بۆ كۆتاییه‌كان دوو یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران له‌یاریگای مه‌دینه له‌شاری به‌غداد ئه‌نجامدا، له‌یاری یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر دۆرا، له‌یاری دووه‌میش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك براوه بووه، جارێكیش عێراق نازناوی ئاسیای ئۆڵۆمپی له‌ساڵی 2014 به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وكات حه‌كیم شاكر راهێنه‌ری تیپه‌كه بوو، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌تی چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له ریزی هه‌ڵبژارده‌كه یاری ده‌كه‌ن كه له یانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن.