ئەمرۆ هەولێر و قاسم لەخولی عێراقی رووبەرووی یەكتردەبنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر و قاسم لەخولی عێراقی رووبەرووی یەكتردەبنەوە

 

بەیاری نێوان هەولێر و قاسم ئەمرۆ پێنج شەممە جەولەی 34ی خولی نایابی یانەكانی عێراق لەكاتژمێر 4:30 ئێوارە لەسەر یاریگای كفیلی ئۆڵۆمپی دەست پێ دەكات.

هەولێر لە جەولەی رابردوو بە بردنەوەی لە صناعە كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكان هێناو گەرایەوە سەركەوتنەكان و ئێستا خاوەنی 39 خاڵەو پلەی 12می ریزبەندی گرتوە، هەولێر پێویستی بە بردنەوەی ئەم یارییە هەیە چونكە مەترسی دابەزینی لەسەر ماوەو تەنها بە جیاوازی شەش خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە، بۆیە دەبێت یاریزانانی هەولێر هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی بردنەوە تۆمار بكەن.

هەرچی یانەی قاسمی خاوەن یاریگایە خاوەنی 33 خاڵەو پلەی 17می ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لە ناوچەی دابەزینە ، قاسم لەدوو یاری رابردوو توشی دۆران هاتوە بەرامبەر تەڵەبەو كارەبا، لەم وەرزەش تەنها شەش بردنەوەی هەیە، هەر دۆرانێكی تر زیاتر لە ریزی یانە پلە یەكەكان نزیكی دەكاتەوە.

یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە بە بردنەوەی هەولێر بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هاتوە، ئێستاش نزار محروس دەیەوێت بردنەوەی دووەم بەرامبەر ئەم تیپە تۆمار بكات.

لەیارییەكانی تردا لەهەمان كات تەڵەبە بەرامبەر نەفتی میسان و كارەبا دەبێتە میوانی سامەرا،لەكاتژمێر 7:00 ئێوارە مینا میوانداری شورتە دەكات و لەكاتژمێر 9:30 شەویش زەورا میوانداری ئەمانەی بەغداد دەكات.

هه‌واڵی گرنگ