لە یاریەکانی جەولەی یەکەمی نەیشن لیگ هەڵبژاردەی هۆڵندا لەناو یاریگای بەلجیکادا بووە میوانی ئەو هەڵبژاردەیە و یاریەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
یاریەکە لە سەرەتاوە بەبەهێزی دەستیپێکرد و یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەلی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتر و هۆڵندیەکان باڵادەستی خیان بەسەر یاریەکەدا سەپاند کاتێک لە خولەکەکانی 40 و 51 و 61 و 65 چوار گۆڵیان لەلایەن بیرگوین و مێمفیس دیپای و دۆمفرێسەوە تۆمارکرد تاکە گۆڵەکەی بەلجیکاش باچوای لە خولەکی 93 تۆماریکرد .
بەو بردنەوەیەش هۆڵندیەکان سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان گرتووە، بەلجیکاش هیچ خاڵێکی نیە و لەکۆتا پلەدایە.