لە جەولەی یەکەمی یاریەکانی نەیشن لیگ هەڵبژاردەی هەنگاریا لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە ئینگلتەرا کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە سەرەتاوە یاریەکە بەبەهێزی دەستیپێکرد و یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەلی مەترسیداریان لەدەستدا و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، لە تایمی دووەم و سەرەڕای ئەوەی ئینگلتەرا باشتر دەرکەوت بەڵام لە خولەکی 66 سۆزبوسلای بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یاریەکە و بردنەوەی بۆ هەنگاریا تۆمارکرد.
بەو بردنەوەیەش هەنگاریا بە سێ خاڵەوە لەپێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵی سێیەمدایە و ئینگلتەراش بەبێ خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.