تۆپی پێی عێراق یەكێكی دیكەی لە ئەستێرەكانی لەدەستدا ، ئەمەش دوای كۆچی دوایی كردنی حەیدەر عەبدولرەزاقی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق.
چەند رۆژێك پێش ئێستا لە ناوچەی قاسمییە لە بەغدای پایتەخت چەند كەسێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر حەیدەر عەبدولرەزاقی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و بەچەقۆ برینداریان كرد.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی كردەوە ، حەیدەر عەبدولرەزاقی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق كە لەساڵی (2007) توانی بەشداربێت لە بردنەوەی نازناوی جامی ئاسیا دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
عەبدلرەزلق لەگەڵ چەند یانەیەكی ناوخۆیی و دەرەكی چەندین نازناوی ناوخۆیی و بیانی بەدەستهێناوە و لەبواری كارگێری لەگەڵ یانەی تەڵەبەش كاری كردووە ، شەقامی وەرزشی عێراقی بەهۆی ئەم كارەساتەوە خەمبارن.