یەکێتی تۆپی پێی عێراق راوێژکار و پسپۆڕەکانی راسپارد بۆ بەدواداچوون بۆ یارییەکانی خولی نایاب، بۆ هەڵبژاردنی دیارترین یاریزانەکان کە شایەنی نوێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی عێراق بن، تا ئێسته‌ش به هۆی بێ پاره‌ییه‌وه نه‌توانراوه راهێنه‌رێك بۆ هه‌ڵبژارده‌كه دابمه‌زرێنرێت.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هەڵبژاردنی راهێنەری نوێی بیانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دواخراوە، بەهۆی قەیرانی داراییه‌وه.
یەکێتیی تۆپی پێ داوای لە حکوومەتی عێراق کردووه بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ راهێنەرێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م.
سەرچاوەیەکی ئاگادار به ماڵپه‌ڕی كووڕه‌ی راگه‌یاندووه، حکوومەتی عێراق لەم رووەوە لەگەڵ یه‌كێتیی تۆپی پێ کەمته‌رخه‌می نه‌كردووه، وەک چۆن پێشتر بەڵێنیان دابوو بڕە پارەیەکی گونجاو خەرج بکه‌ن، بۆ ئەوەی راهێنه‌رێكی بیانی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه دابین بكه‌ن.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، کە ناوی راهێنەرێكی نوێ له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئاشكرا ده‌كات، كه مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌م كاره‌یان بۆ نه‌كراوه.