لە هەفتەى 35ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەلێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى میواندارى یانەى سامەراى کرد.
هەولێرى خاوەن یاریگا و هاندەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى چوار و پێنجدا لەلایەن مەروان حسێن و شوان مامۆوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى سامەراش حوسێن عەلى لە خولەکى یەکدا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، هەولێر بە کۆکردنەوەى 43 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى 11ى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، سامەڕاش، کە 12 یارییە تامى بردنەوەى نەکردووە، بۆ حەوتەم جار لەسەریەک توشى شکستبوو، بە 11 خاڵ لە پلەى 20 و کۆتاییدایە.
پێنجشەممەش دوو یانە کوردیەکەى ترى خولەکە یارییەکانى ئەم هەفتەیەیان ئەنجام دەدەن، زاخۆ لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى سناعە یارى دەکات و نەورۆزیش میواندارى یانەى تەڵەبە دەکات.