هەڵبژاردەی بەلجیکا بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای بردەوە، تراوسارد دوو گۆڵ و ڤیتسل و دی برۆین و دیندۆنکەر و ئۆپێندا گۆڵەکانی بەلجیکایان کرد، لیڤاندۆڤسکی تاکە گۆڵەکەی پۆڵەندای کرد.
بەم ئەنجامە، هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە، بەلجیکا و پۆلەندا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.