لەخولی نایابی یانەكانی عێراق لەسەر یاریگای دهۆك یانەی زاخۆ میوانداری یانەی صناعە دەكات، یارییەكەش كاتژمێر 4:45 ئێوارە بەرێوە دەچێت.
زاخۆ خاوەنی 44 خاڵەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لە چوار یاری رابردوو ئەنجامی خراپی بەدەست هێناوەو تامی سەركەوتنی نەكردووەو سێ دۆران و یەك بەرامبەر بوونی هەیە، زاخۆ پێویستی بەوە هەیە سەركەوتن تۆمار بكات و هاندەرانی ئاشت بكاتەوە, زاخۆ مانەوەی لەخولی نایاب تا ئێستا مسۆگەر نەكردووەو یەك هەنگاو ماوە مانەوە مسۆگەر بكات، بە بردنەوەو بەرامبەر بوون بە فەرمی دەمێنێتەوە.
هەرچی صناعەیە ئەركی زۆر زەحمەتە ئەم تیپەش كار بۆ مانەوە دەكات لەخولی نایاب خاوەنی 35 خاڵەو پلەی 17می ریزبەندی گرتوە ئەم پلەیەش بۆ پلەیەك دای دەبەزێنێت، صناعە لە هەشت یاری رابردوو تامی بردنەوەی نەكردووەو شەش دۆران و دوو بەرامبەر بوونی هەیە، لەم یارییەشدا ئەركی زەحمەتە چونكە زاخۆش پێویستی بە بردنەوە هەیە.