دیۆکۆڤیچ لە پێشه‌نگی تێنس هێندرایە خوارەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیۆکۆڤیچ لە پێشه‌نگی تێنس هێندرایە خوارەوە

دوای دوو ساڵ مانەوە لە لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بواری تێنسی سەر زەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

لە نوێترین ڕیزبەندیی دامەزراوەی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەر زەوی (ATP)، دانیێل میدڤیدێڤی ئەستێرەی ڕوسی بازێکی فراوانی داوە و بۆ پلەی یەکەم سەرکەوتووە، لە بەرامبەردا نۆڤاک دیۆکۆڤیچی ئەفسانەی سڕبی بۆ پلەی سێیەم دابەزیوە.

ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی کە لە پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس تووشی پێکان هات، چووەتە پلەی دووەم و بەرزترین پلەیە یاریزانەکە پێی دەگات.

لە پلەی چوارەمیشدا ڕافایێل نادال هاتووە، کە هەمان پێگەی ڕیزبەندییەکانی پێشوویەتی.

نوێترین ڕیزبەندی بۆ ئاستی پیاوان (تاکە کەسی) بەم جۆرەیە:

دانییل مێدڤیدێڤ 7950 خاڵ

ئەلیکساندەر زڤێرێڤ 7075 خاڵ

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 6770 خاڵ

ڕافایێل نادال 6525 خاڵ

کاسپەر ڕود 5050 خاڵ

ستیفانۆس تسیتسیپاس 4945 خاڵ

کارلۆس ئەلکاراز 4893 خاڵ

ئاندرێ ڕوبلێڤ 4125 خاڵ

فێلیکس ئاوگەر-ئەلیاسیم 3895 خاڵ

ماتیۆ بێریتینی 3570 خاڵ

هه‌واڵی گرنگ