یونس مەحمود : راهێنەری بیانی چارەسەری هەلبژاردەكەمانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یونس مەحمود : راهێنەری بیانی چارەسەری هەلبژاردەكەمانە

 

یونس مەحمودى ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى عێراق و جێگرى دووەمى سەرۆکى ئێستاى یەکێتى تۆپى پێى ئەو وڵاتە دووپاتیکردەوە، یەکێتییەکەیان هەوڵى مسۆگەرکردنى پارە دەدات لەپێناوى خێراکردنى پرۆسەى دیاریکردنى ڕاهێنەرى بیانى بۆ پۆستى ڕاهێنەرایەتى هەڵبژاردەى عێراق لە قۆناغى داهاتوودا.

یونس مەحمود لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا دەڵێت "دیارترین مەرجى ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرى نوێ ئەوەیە ڕازیبێت بە کارکردن لە بەغدا و گرێبەستەکەشى تا 2026 درێژەى دەبێت، ئامانجیشمان سەرکەوتنى عێراقە بۆ مۆندیالى 2026".

یونس دووپاتیکردەوە، دیاریکردنى ڕاهێنەرى بیانى بژاردەى کۆتاییانە و پلانی نوێشیان هەیە بۆ سەرخستى کارەکانى ڕاهێنەرى نوێ، لە نێوانیاندا کردنەوەى خولى پیشەگەرەکان وەک پاڵپشتییەک لە بونیاتنانى هەڵبژاردەیەکى بەهێز، کە تواناى کێبڕکێى لەسەر نازناوە عەرەبى و کیشوەرى و جیهانیەکاندا هەبێت.

باسى لەوەشکرد، عێراق لە ئەیلولى داهاتودا بەشدارى لە پاڵەوانێتى چوارینەى ئوردن دەکات، کە بە بەشدارى وڵاتى میوانداریکەر و عومان و هەڵبژاردەیەکى تر بەڕێوەدەچێت، کە دواتر دیارى دەکرێت.

هه‌واڵی گرنگ