لە جەولەى چوارەمى کۆمەڵەى سێیەمى ئاستى ئەى لە خولى نەتەوەکانى ئەوروپاى ناسراو بە نەیشنز لیگ، هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە یارى لوتکەدا و لە یاریگاى بڕوسیا پارک، میواندارى هەلبژاردەى ئیتاڵیاى کرد.
ئەڵمانیا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 10 و 45 و 51 و 68 و 69دا لەلایەن جۆشوا کیمیچ و ئیلکاى گۆندۆگان و تۆماس مۆلەر و تیمۆ فێرنەرەوە تۆمارکرد، کە فێرنەر دوو گۆڵى کرد، دوو گۆڵەکەى ئیتاڵیاش ویڵفرێد نۆنتۆ و ئەلیساندرۆ باستۆنى لە خولەکەکانى 78 و 94دا تۆماریانکرد