فیراس ئەلخەتیبی سوری و راهێنەری یانەی زاخۆ رایدەگەینێت ، من پیرۆزبایی لە یانەی قاسم دەكەم ، پیرۆزبایی لەهاندەرەكانیان دەكەم ، بەراستی یارییەكی جوانیان نمایش كرد ، بەشێوەیەكی پیاوانە یارییەكەیان ئەنجامدا و شایەنی سەركەوتن بوون.
فیراس ئەلخەتیب راهێنەری یانەی زاخۆ رایگەیاند ، هێشتا یارییەكی زۆر گرنگ لە جامی عێراق چاوەرێمانە ، بۆیە ئێمە لەم یارییە بەتەواوی یاریزانە یەدەگەكان بەشداریمان كرد ، ئێمە بەیاریزانە سەرەكیەكان یاریمان نەكرد ، چونكە پلەی گەرما زۆر بەرزبوو ، نەمان ویست یاریزانەكانمان بخەینە مەترسییەوە ، لەیارییەك كە چیمەنەكەی دەستكردبوو ، دەبوایە خۆمان لە پێكان دووربخەینەوە.
وتیشی : " من بە بریارەكەی ناوبژیوان شۆك بووم كە لێدانێكی سزای دژی ئێمە هەژمار كرد ، هیچ شیكردنەوەیەكم بۆ نەدۆزییەوە تا ئەو بریارە بدات ، پێم وایە ستەمێكی روونی لێ كردین".
ئەوەیشی وت ، ئێمە چەند یاریزانێكی لاومان بەشداری پێكردبوو ، ئەم یاریزانانە بەهۆی كەمی ئەزمونەكەیان نەیانتوانی جیاوازی دروست بكەین و بۆ ئەمەش تووشی دۆراندن هاتین.
راشیگەیاند ، ئەوەی ئێستا لەسەرمانە دەبێت یاریزانەكانمان بۆ یاری قۆناغی پێشكۆتایی جامی عێراق ئامادە بكەین دەبێت ئەم نازناوە بكەینە دیاری بۆ هاندەرانمان.